ناوهڕۆك
ناساندن
ڕیخۆڵەکوێرە (بە ئینگلیزی: appendicitis، بە عەرەبی: الزائدة الدودية) شوێنەکەی دەکەوێتە سەرەتایی ریخۆڵە ئەستوورە، شوێنی دروستبوونی بەکتریای سوودبەخشە و وەکو سیستمی بەرگری ئیش ئەکات، ماددەی mucus دروست ئەکات کە رێگری ئەکات لەدروست بوونی قەبزی، وەکو یەدەگ بۆ نەشتەرکاری بۆڕی میز و دروستکردنی میزڵدان بەکاردێت، یەکێکە لەنەخۆشییە باوەکان کە تووشی مرۆڤ ئەبێت.
نیشانەکانی
- ئازاری زگ سەرتا لە ناوەڕاست پاشان زیاتر لەبەشی ڕاست ئازار دروست دەبێت.
- دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- ڕەق بوونی زگ
- بونی ئازار لەکاتی کۆکە
- بوونی ئازار لەکاتی جووڵەکردن
- لەکاتی پشکنین بەدەست هەمان ئازاری دەبێت
- بەرزبوونەوەی لێدانی ترپەی دڵ
دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە
- بەڕێگای دەست لێدان لە زگی نەخۆش زۆرجار دکتۆر ناتوانێ پشت بەم پشکنینە ببەستێمبۆیە پێوستی بە چەند پشکنینێکی تر هەیە.
- پشکنینی خوێن و میز
- سۆنەرکردن
- CT scan
چارەسەری
- ئەنجامدانی نەشتەرکاری
- ئەگەر لە سەرەتای هەوکردن بوو بە دەرمانی ئەنتیبایۆتیک چارەسەر ئەکرێت.
تێبینی
- زۆر جار نەخۆش مەرج نییە کە ڕیخۆڵە کوێرەی بوو ڕاستەوخۆ نەشتەرگەری بکرێت، بەڵکو بە پێدانی دەرمان هەوکردنەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ چارەسەر ئەبێت.
- لەکاتی هەبوونی نیشانەکانی ڕیخۆڵە کوێرە خۆت بە دووربگرە لەدەرمانەکانی ئازار شکێن چونکە ئەگەری تەقینی زیاتر دەکات.
- هیچ ڕێگایەکی خۆپارێزی بۆ ئەم نەخۆشییە نییە بەڵام لەوانەکەمترە کە ماددەی ریشاڵی زۆرتر ئەخۆن.
سەرچاوەکان
218 بینین